فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕوودانی تەقینەوەی خوێناوی لە سوورییە
هەینی ۰۶-۰۵-۱۴۰۲   |  28-07-2023

وەزارەتی ناوخۆی سووریە ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی گەلاوێژ ڕایگەیاند: ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی “زێنەبییە”ی دەمێشق تەقێندراوە و بەهۆیەوە بە دەیان کەس برینداربوون و گیانیان لەدەست داوە.
هاوکات تلوێزێۆنی دەوڵەتی سوورییە ڕایگەیاندووە، ئەم بۆمبە لە ناو تاکسییەکدا جێساز کرابوو. جێگەی ئاماژەیە، لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ کەسی دیکەش برینداربوون.