فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
شەممە ۰۷-۰۵-۱۴۰۲   |  29-07-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کەم ئەندامی لاو بە ناوی هێمن خەسرەوی و خەڵکی شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە بەرزائیەکانی سنووری شاری بانە بەسەختی بریندار بووە.
بەپێی زانیارییەکان، هێمن خەسرەوی کە پێشتر لە ڕووداوێکدا دەستێکی لەدەست داوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە بەسەختی بریندار بووە و باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە. هەروەها کاتژمێر  ٤ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ڕزگار مەولوودزادە و خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم قاچی پێکراوە و بەسەختی بریندار بوو.