دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگەپارێز لە جوانڕۆ
یەکشەممە ۰۸-۰۵-۱۴۰۲   |  30-07-2023
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٧ی گەلاوێژ، چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “یاسر نووری” تەمەن ٣٢ ساڵ، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، یاسر نووری لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا لە یەکێک لە شەقامەکانی جوانڕۆ لە لایەن ئەم هێزانەوە دراوتە بەر لێدان و کووتان. دواتر هەر ئەم هێزانە بەشێوەیەکی توندوتیژانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکی ژینگە پارێزە و ماڵەکەیان پشکنیوە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە لە چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.