فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی دوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکاران لە ئیلام و ڕەشت
یەکشەممە ۰۸-۰۵-۱۴۰۲   |  30-07-2023

ڕۆژی شەممە ٧ی گەلاوێژ، کرێکارانی پێترۆشیمی “چوار” لە ئیلام و کرێکارانی کارخانەی “خەزەر پلاستیک” لە ڕەشت، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی پێترۆشیمی چوار لە ناڕەزایەتیی بە خۆکوژی یەکێک لە کرێکارانی ئەم ناوەندە بە ناوی “حەیدەر موحسینی” لە ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژ کە لەسەر کار دەرکرابوو، دەستیانداوەتە کۆبوونەوە. هەروەها کرێکارانی کارخانەی خەزەر پلاستیک لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، وەدینەهاتنی بەڵێنی گەڕانەوە بۆ سەر کاری دوو کەس لە هاوکارانیان، لە بەرامبەر ئەم کارخانەیە لە شاری ڕەشت دەستیاندایە کۆبوونەوە.