دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە دیواندەرە
سێشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۲   |  01-08-2023
ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی گەلاوێژ هاووڵاتییەک بە ناوی ئاسۆ عەبدوڵڵاهی، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە دووکانەکەی خۆی لەو شارە و بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن ئەو هێزەانەوە دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە ئەم هاووڵاتییە، هەروەها چارەنووس و شوێن و دۆخی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.