دەستبەسەرکرانی لاوێک لە مەریوان
چوارشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۲   |  02-08-2023
کاتژمێر دووی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی گەلاوێژ، ئالان ئەردەشیری بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دوای هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات و دروست کردنی کەشێکی تۆقێنەر و پڕ لەدڵەڕاوەکێ بە مەبەستی دەستەبەسەر کردنی ئالان ئەردەشیری، دایکی ناوبراو تووشی جەڵتەی دڵ بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و بارودۆخ و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ئالان ئەردەشیری لەبەردەست نییە.