فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی تیکاب لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
پێنجشەممە ۱۲-۰۵-۱۴۰۲   |  03-08-2023

ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی گەلاوێژ، ئەمین موئمنزادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ئاقدەرە و دانیشتووی شاری تیکاب، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لەلایەن ژمارەیەکی زۆری تێکەڵاو لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و هێزەکانی پۆلیسی شاری تیکاب، بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.