فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۱۳-۰۵-۱۴۰۲   |  04-08-2023

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی گەلاوێژ، “پوریا ئەحمەدی”، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و هاوژینەکەی بەناوی “سەحەر ئەحمەدی” لەگەڵ منداڵە چوار ساڵانەکەیان، “بەرزین ئەحمەدی”، لە کاتی ڕۆیشتنیان لە سنەوە بۆ مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ئۆتۆمبێلەکەیان درایە بەر دەستڕێژ و دوای ڕاگیرانیان دەستبەسەرکراون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای ٢٤ کاتژمێر، بەرزین ئەحمەدی تەمەن ٤ ساڵان، ئازادکراوە و ڕادەستی دایک و باوکی پوریا ئەحمەدی کراوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.