فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
شەممە ۱۴-۰۵-۱۴۰۲   |  05-08-2023

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە تەقەی لێکرا و بەداخەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ١٢ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی “هوشیار ئەمینی دۆسینە” و خەڵکی گوندی “دۆسینە”، سەر بە شاری بانە، لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵێ لە سنووری هەنگەژاڵە و لە خاڵی پشکنینی “خۆراوا” لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە.