فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کردنی ٩ هاووڵاتیی بەهایی لە کەرەج
یەکشەممە ۱۵-۰۵-۱۴۰۲   |  06-08-2023

ڕۆژی شەممە ١٤ی گەلاوێژ، لانیکەم ٩ هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی شاری کەرەج بەدوای بانگکرانیان لە لایەن لقی ئیجرایی حوکمەکانی دادسەرای شۆڕشی ئەمشارە، دەستبەسەر و دوو کەسیان بە ناوەکانی “سامان ئۆستوار و کامیار حەبیبی” گواستراونەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی کەرەج و حەوت کەسەکەی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ زیندانی کەچوویی.
 بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لقی ١٢ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئەلبۆرز، “کامیار حەبیبی و سامان ئۆستوار”ی هەرکام بە پێنج ساڵ زیندان مەحکووم کردووە و هەروەها، “ڕامێلە تیرگەرنژاد و ئێلهام شارقی ئارانی” بە سێ ساڵ زیندان و “نەکیسا سادقی، مەهسا تیرگەر بەهەنمیری، سەدەف شێخزادە، نێگین ڕەزایی و شەهرزاد مەستووری” بە دوو ساڵ و یەک مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کردووە. شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییانە لەبابەت سزا تەکمیلییەکان هەرکامیان بە دانی پارە، قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات و بێبەش بوون لە مافی ئەندامێتی لە حیزب و گرووپەکانی سیاسیی، کۆمەلایەتی و کلتووری، مەحکووم کراون.