سەربازێکی لاو لە لایەن فەرماندەکەیەوە تەقەی لێکراو کوژرا
سێشەممە ۱۷-۰۵-۱۴۰۲   |  08-08-2023
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ، فەرزاد مەحموودی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی پیرانشار لە بنکەی سەربازی سنووری “کێلەشین” لە شنۆ، کە ماوەی دوو ساڵ سەربازی زۆرەملێی تێدەپەڕاند، لەلایەن فەرماندەکەیەوە ڕاستەوخۆ تەقەی لێکراو و کوژرا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرزاد مەحموودی لەلایەن فەرماندەکەیەوە ڕاستەوخۆ تەقەی لێکراوە و دوو گوللە بەر سەری کەوتووە. ناوبراو پێشتر لە پایەگای سنووری چیانەی پیرانشارەوە بۆ پایگای کێلەشین گواسترابووەوە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بەدەستمان گەیشتووە، ناوەندەکانی ڕژیم هەڕەشەیان لە بنەماڵەی مەحموودی کردووە کە نابێت هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان میدیایی بکەنەوە.