فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سووتانی دەیان هێکتار لە دارستانەکانی “داڵاهوو”ی کرماشان لە ئاگردا
سێشەممە ۱۷-۰۵-۱۴۰۲   |  08-08-2023

لە درێژەی ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان، دەیان هێکتار لە دارستانەکانی داڵاهوو سەر بە شارستانی “کرند” لە پارێزگای کرماشان، لە ئاگردا سووتێندران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکانی پارێزگای کرماشان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دەیان هێکتار لە لەوەڕگە و دارستانەکانی داڵاهوو سەر بە شارستانی کرند لە پارێزگای کرماشان، بەئەنقەست سووتێنراون و تەنیا لە ناوچەی “قەراویز” زیاتر لە ٤٠ هێکتار دارستان لە ئاگردا سووتاوە؛ هەروەها ئەو شوێن و ناوچانەی کە سووتێنراون، بریتین لە: “برەوەند، هۊکانی، سوفیوەند، ناودار، قەراویز، بزمیرئاوا، پشتی تەنگی زەهاو، جامۊلک و بیوەنیژ”. ژینگەپارێزان و خەڵکی ناوچەکە وەک ناوچەکانی تری کوردستان، بە کەمترین ئیمکانات و بە دەستی بەتاڵ ئاگرەکانیان کۆنترۆڵ کردووە. لەمبارەوە ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕژیم هیچ هەنگاوێکیان هەلنەگرتووە. هەر لەم پێوەندییەدا ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژ، ڕووبەرێکی زۆر لە لەوەڕگەکانی ناوچەی وزمەڵەی بانە و ئاژوانی کامێران و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٢ هەزار هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی مەریوان لە ئاگردا سووتێنران.