جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری هەرسین لە بەندیخانەی هەمەدان
چوارشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۲   |  09-08-2023

بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژ، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ئەحەد هاشمی و خەڵکی شاری “هەرسین”ی سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە ٧ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری هەمەدان، سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.