گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ بەندیخانەی مەهاباد
چوارشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۲   |  09-08-2023

یووسف بەکری، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گەڕەکی”پشتەپە”ی شاری مەهاباد، لە دەستبەسەرگەی ناوەندەکانی ڕژیم بۆ بەندیخانەی مەهاباد گواستراوەتەوە. شایانی باسە کە یووسف بەکری لە ماوەی ٢٨ ڕۆژی دەستبەسەربوونیدا، لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەبوونی پارێزەر بێبەری کراوە و ئێستاش لە بەندیخانەی مەهاباد زیندانی کراوە. ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، لە شوێنی کارەکەی بەبێ هیچ هۆکارێک، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.