فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی فەرهاد نەوایی دوای ٩مانگ دەستبەسەر بوون
پێنجشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۲   |  10-08-2023

ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژ، فەرهاد نەوایی، قوتابیی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “ترشکان”ی سەر بە شاری مەهاباد، دوای ٨ مانگ و ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ورمێ، ئازاد بوو. ناوبراو لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لەلایەن دادگای تاوانەکانی ١ی مێرمنداڵانی پارێزگای ورمێ کە بنکەکەی لە شاری مەهابادە، بە تۆمەتی “پێکهێنانی باند و گرووپ بۆ کردەوەی دژی ئاسایشی ناوخۆی وڵات” سزای ٢ ساڵ بەندکردنی لە ناوەندێکی چاکسازی و پەروەردە بەسەردا سەپابوو. ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی، ٢٧ی خەزەڵوەری پارەکە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا و لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە دراوە و ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ بووە.