دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە گوندی ساڵیان
هەینی ۲۰-۰۵-۱۴۰۲   |  11-08-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ساڵیان سەر بە شارۆچکەی کەڵاتەرزانی شاری سنە بە ناوی “بێهزاد شەریفی”، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بەبێ هیچ هۆکارێک ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. پێویستە ئاماژە بکرێت کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ بێهزاد شەریفی لەبەر دەستدا نییە.