ئێعدامی شاراوەی چوار بەندکراو لە زیندانی ناوەندی کەرەج
هەینی ۲۰-۰۵-۱۴۰۲   |  11-08-2023
سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامی چوار بەندکراو بە ناوەکانی “ئەمیر جەهانگیری، جەواد بازگەری، سەجاد نەزەری و مۆحسین شەرەفی”، بە شێوەی شاراوە لە زیندانی ناوەندی کەرەج بە کردەوە دەرهاتووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چوار بەندکراوە پێشتر لە چەند پەروەندەی جیاجیادا بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر” دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیمەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی ئێعدامی ئەم چوار بەندکراوە لە لایەن ڕاگەیەنەرەکانی ڕژیم بەتایبەت ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادپەروەری ڕژیم بڵاونەکراوەتەوە.