به‌رپرسانی ویلایه‌تی هاوایی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی گەلاوێژ رایانگه‌یاند، ئاگرێكی گه‌وره له هاوینه‌هه‌واری لاهاینا له كه‌ناره‌كانی رۆژئاوای دوورگه‌ی ماوی ویلایه‌تی هاوایی كه‌وتووه‌ته‌وه و دارستانه‌كانی ناوچه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی كردووه‌ته‌وه خۆڵه‌مێش. به وته‌ی به‌رپرسانی ویلایه‌ته‌كه ئاگره‌كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی بایه‌كی به‌هێزه‌وه هه‌ڵیكردووه و دوورگه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
به وته‌ی به‌رپرسانی هاوایی، دوای ئه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌كه ته‌شه‌نه ده‌كات، به‌شێكی دانیشتووانی ناوچه‌كه هه‌ڵدێن و شوێنه‌كانیان به‌جێده‌هێڵن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا تا ئێستا له ئه‌نجامی ئه‌و ئاگره گه‌وره‌وه، ٥٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون. به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیای جیهاندا ئاگركه‌وتنه‌وه روویداوە. مانگی رابردوو ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندبوو، پووشپەڕی ئەمساڵ گەرمترین مانگ بووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و سەرکردەکانی جیهان پێویستە بە زووترین کات هەڵوێستیان هەبێت. رۆژی ٨ی پووشپەڕ، فەرمانگەی چاودێری ئاووهەوای کەپەرنیکسی سەر بە یەکێتیی ئۆرووپا بڵاوی كرده‌وه، دوای تەشەنەكردنی ئەو ئاگرەی لە ناوه‌ڕاستی مانگی ژۆئەن دا، دارستانەکانی هەرێمی کیوبک و ئۆنتاریۆی کەنەدای گرتبووه‌وه، دووکەڵی ئاگرەکە گەیشتە کەناراوەکانی ئۆرووپا لە باکووری زەریای ئەتڵەسی، به‌تایبه‌ت كه دووکەڵەکە گەیشتبووه ئیسپانیا و پورتوگال لە ئاسمانی شاری ڤیگۆ لە ناوچەی گالیچیا لە ئیسپانیا و بە شێوەی تەمومژی سپی دەرکەوتبوو. هەروەها رۆژی دووشەممە ٢٤ی جوولای، وەزارەتی ناوخۆی جەزائیر رایگه‌یاند، لە وڵاتەکەدا بە گشتی ٩٧ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ١٦ ویلایەت تۆمارکراوە، بەڵام سەخترینیان لە ویلایەتەکانی بێجایا، بویرە و جەجیل بووه و لە ئاکامدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم ٢٦ کەسیش برینداربوون و بە هەزاران کەسیش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتبوو.