فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکانی دادخواز لە قووچان
شەممە ۲۱-۰۵-۱۴۰۲   |  12-08-2023

ڕۆژی هەینی ٢٠ی گەلاوێژ، ڕەزا بەبرنژاد، هاووڵاتی خەڵکی شاری قووچان لە خۆراسان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە و شووشە و دەرگا و دەلاقەی ماڵەکەیان شکاندووە و پاشانیش ناوبراویان دەستبەسەر کردووە، هاوکات دەستیان بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی تاکەکەسیی “ڕەزا”دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. دەستبەسەرکردنی ڕەزا بەبرنژاد لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ٢٤ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی لەدایکبوونی مەهدی بەبرنژاد، برای گیانبەختکردووی ناوبراو بووە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ڕەزا بەبرنژاد و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرنی لە بەردەستدا نییە.