کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی ڕەشت، شووش، کرماشان و ئەهواز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی له شاره کانی؛ که رخه؛ حه وت ته په و ڕەشت، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون. هەروەها خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی کرماشان لە بەرامبەر ئیدارەی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە و لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی. لە لایەکی دیکەوە خانەنشین کراوانی ناڕازی شووش بە ڕێپێوان لە ئاستی شەقامەکانی شاری شووش و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “تەنیا لە شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان”، لە ئاست بارودۆخی نالەباری ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان لە گرمای سەرتر لە ٥٠ پلە، دەستیاندایه کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون. هەروەها خانەنشین کراوانی ناڕازی تەئمین ئیجتماعی ئەهواز، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای تەئمین ئیجتماعی ئەمشارە، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.