بەداخ و پەژارەیەی زۆرەوە ڕۆژی شەممە ١٢ی مانگی ئاگۆست، دڵی ڕەئووف و میهرەبانی نینای پاکسرێشتی ئازیز، گەنجترین کچی مێهری خانم و هاوڕێ موزەفەر پاکسرێشت دوای چەندین مانگ دەست و پەنجە نەرمکردن لەگەڵ نەخۆشیی سەرەتان، لە لێدان کەوت. ئەم مەرگە نابەوەخت و دڵتەزێنە هەموو ئەو کەسانەی کە لە نزیکەوە دەیانناسی نوقمی غەم و ماتەمین کرد. نینای ئازیز یەکێک لە منداڵە خۆشەویست و ئازیزەکانی کۆمەڵە بوو کە هاوڕێیانی تەشکیلاتی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە گەلێک بیرەوەریی شیرینیان لەو دەورەیەی کە لە کوردستان پێکەوە بووین لێی هەیە.
دەبیرخانەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ڕیزەکانی تەشکیلاتەوە بە دڵێکی پڕ لە غەم و پەژارەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی هاوڕێ موزەفەر پاکسرێشت، مێهری خانم، سەحەر و سەمەر و هاوسەری بەڕێزی و منداڵە کەم تەمەنەکەی یادگاری نینای ئازیز دەکات و خۆی بە هاوبەشی غەمی لەدەستدانی ئەم ئازیزە دەزانێت.
دەبیرخانەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە
١٣ی ئاگوستی ٢٠٢٣