دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە پیرانشار
سێشەممە ۲۴-۰۵-۱۴۰۲   |  15-08-2023
ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “لوقمان سوخەنوەر” و “هوشیار قادری”، خەڵکی شیناوێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە ڕاگرتنی ماشینی لوقمان سوخەنوەر لە بازاڕی پیرانشار بە بێ هیچ هۆکارێک دەسبەسەریان کردووە. ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هوشیار قادری لە شیناوێ و ئەم لاوە تەمەن ١٧ ساڵەیان بە بێ هیچ هۆکارێک دەسبەسەر کردووە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.