دەستبەسەرکرانی ٢ هاووڵاتی لە میاندواو
چوارشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۲   |  16-08-2023
ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی گەلاوێژ، ماڵماڵ شەریفی و ئەرسەلان خەیری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکران. ئەم دوو هاووڵاتییە هەردووکیان خێزاندار و خەڵکی گوندی “بەفرەوان”ی سەر بە شاری میاندواو بوون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕژیم بەبێ هیچ هۆکارێک هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردوون.
هەتا ئێستا، شوێن، بارودۆخی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە نەزانراوە.