فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی دووهاووڵاتی لە پیرانشار
پێنجشەممە ۲۶-۰۵-۱۴۰۲   |  17-08-2023

کاتژمێر ٢: ٣٠ بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی عومەر حوسێنزادە، تەمەن ٤٢ ساڵ و حەمزە قانعی، تەمەن ٤٣ ساڵ، هەردووکیان خێزاندارن و خەڵکی گوندی “حاجی غەڵدە» سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ هیچ هۆکارێک، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە و بەشێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی ئەو دوو کەسە و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.