سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان لە پارێزگای گیلان، بۆ بەدواداچوونی باروودۆخی رۆڵەکانیان ، سەردانی دادسەرای گشتیی ڕەشتیان کرد. سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، کۆمەڵێکی زۆر لە هەڵسووڕاوانی مافی ژنان، کە بریتی بوون لە جلوە جەواهێری، فۆروغ سەمیع نیا، مەتین یەزدانی، یاسەمین حەشدەری، نگین ڕەزایی، زارا دادرەس، زۆهرە دادرەس، واحیدە خۆش سیرەت، شیوا شاه سیا، سارا جەهانی، لەگەڵ هۆمەن تاهیری، لە چالاکوانانی سیاسی دانیشتووی گیلان لە ماڵەکانی خۆیان لە ڕەشت، ئەنزەلی، لاهیجان و فۆمەن دەستبەسەر کران.
دادسەرای گشتی ڕەشت، هیچ ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانیانی نەدا و داوای لە بنەماڵەکان کرد ڕۆژی شەممە سەردانی دادسەرای گشتی بکەن.
چالاکوانانی مافی ژنان و هەڵسووڕاوانی سیاسی دەستبەسەرکراو کە دووەم ڕۆژی دەستبەسەرکردنیان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بەسەر دەبەن، لە مافی پەیوەندی تەلەفۆنی بێبەری کراون. ئاشکرایە کە ئەم پێشێلکارییە بۆ مافە بنەڕەتییەکانی دەستبەسەرکراوان نیگەرانییەکانی تەندروستی و ئەمنیەتی گیانیان زیاتر دەکات.