فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەک لە میاندواو
هەینی ۲۷-۰۵-۱۴۰۲   |  18-08-2023

هاووڵاتییەکی خەڵکی میاندواو بە ناوی “هیوا ڕاهنشین” لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوە. شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە سێیەمین کەسە لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا لە شاری میاندواو دەستبەسەر کراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، هیوا ڕاهنشین خەڵکی گوندی “بەفرەوان” سەر بە شاری میاندواو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هێرش کراوەتەوە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە، پێشتریش دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی بەفرەوان بە ناوەکانی “مامڵ شەریفی” و “ئەرسەلان خەیری” ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی گەلاوێژ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون. دەستبەسەر کرانی ئەم سێ هاووڵاتییە لە حاڵێکدایە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵیان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەستدا نییە.