بەپێی ڕاپۆرتەکان، مەنسوور شیرەبەند، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەراوڵە، لە ماوەی ڕابردوودا لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیلامەوە بە تۆمەتی “پێکهێنانی باند و گرووپ بە دژی حکوومەت و لیدری ناڕەزایەتییەکان” و هەروەها “بڵاوکردنەوەی بانگەواز بۆ کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان”، سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
شایانی باسە، ناوبراو کارناسیی ژمێریاری هەیە و پێشتریش چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و یەکەم جار ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری پارەکە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری سەراوڵە و لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو پاش ئەوەی کە دوایین جار لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.