دەستبەسەر کرانی زیبا قلیچخانی چالاکی مەدەنی لە بیجاڕ
شەممە ۲۸-۰۵-۱۴۰۲   |  19-08-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، هێزەکانی ڕژیم لە بیجاڕ، چالاکێکی مەدەنی ئەمشارەیان بە ناوی “زیبا قلیچخانی”، دەستبەسەر کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای دەستبەسەر کرانی ناوبراو، لە دادگای بیجاڕدا تۆمەتە سەپێندراوەکان بەسەریدا بۆی ڕوون کراوەتەوە و ڕەوانەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە کراوە و لە ئێستادا لەم زیندانە چارەنووسی نادیارە. جێگای ئاماژەیه، زیبا قلیچخانی کە فەرمانبەری کۆمپانیای گازی بیجاڕە، پێشتریش لە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی پارەکە، لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری بیجاڕ دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دواتر بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بەشێوەیەکی کاتی ئازاد بوو.