کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی فوولادی ئیشفەهان
یەکشەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۲   |  20-08-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، خانەنشین کراوانی فوولادی ئیسفەهان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی فوولاد و بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە و هەروەها وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی “وڵاتی پڕداهات چیت بەسەر هات”، خوازیاری بەکردەوە دەرهاتنی ئائیننامە و یاساکانی تایبەت بە شیرکەتی فوولاد بوون.