فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو
یەکشەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۲   |  20-08-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “پەیام ڕەنجبەر”، تەمەن ٢٣ ساڵ و “عێرفان مۆرادی”، تەمەن ٢٤ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاون، ٢٢ ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی و هیچ چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نەبووە.
بەگوێرەی زانیاریەکان لە شاری سەرپێڵ زەهاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پەیام ڕەنجبەریان لە شەقامێکی ئەو شارەدا دەستبەسەر کردووە و دواتر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و بە لێدان و بێڕێزیکردن بە براکەی، دەستیان بەسەر کەلوپەلە تاکەکەسییەکانی ناوبراودا گرتووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە. هەروەها عێرفان مۆرادی لە ماڵی خۆیاندا بە شێوەیەکی دڕندانە کە دۆخێکی ترسێنەری بۆ ئەو بنەماڵەیە دروست کردووە، لە لایەن کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. جێگای ئامەژەیە، ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی ۶ی گەلاوێژ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە و ئەمەش نیگەرانیی ئەو بنەماڵانەی لێ کەوتووەتەوە.