كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ئێكباتان له ئه‌هواز
سێشەممە ۳۱-۰۵-۱۴۰۲   |  22-08-2023
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ئێكباتان له شاری ئه‌هواز، له ناڕه‌زایه‌تی به دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزاری له‌لایه‌ن ڕژیمەوە كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ئێكباتانی ئه‌هواز له ئاست نه‌بوونی ئاو و به‌رق، خراپی بارودۆخی كۆڵان و نه‌بوونی سیسته‌می كارامه‌ی ئاوه‌ڕۆ لە شارەداری ئەهواز کۆبوونەوە و خوازیاری وڵام دانەوە و سه‌ره‌نج دانی بەرپرسانی شارەداری به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.