فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ماشاڵڵا كه‌رەمی لە بیجاڕ
چوارشەممە ۰۱-۰۶-۱۴۰۲   |  23-08-2023

ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمەهدی کەرەمی، لاوی خەڵکی بیجاڕ کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە گشتییەکاندا دەستبەسەر کرا و دواتر لەسێدارە درا، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە. شایانی باسە کە هێزەکانی ڕژیم دەستیان بەسەر گشت کەلوپەلی ئەو هاووڵاتییەدا گرتووە و هەموو خەڵات و میدیاڵیاکانی قارەمانەتیی کوڕەکەیان شکاندووە.