فاتمە شێخی بە هۆی “چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” بانگهێشتی دادگوستەریی ئاودانان کرا
پێنجشەممە ۰۲-۰۶-۱۴۰۲   |  24-08-2023
ڕۆژی چوارشەممە، ١ی خەرمانان، فاتمە شێخی، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان، بانگهێشتی لقی ٢ی دادگوستەریی ئەم شارە کرا.
ئەم لاوە بە تۆمەتەکانی “پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی و دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” بانگهێشتی لقی ٢ی دادیاریی دادگوستەی ئاودانان کراوە و پاش تێگەیاندنی لە تۆمەتەکانی بە دانانی بارمتە ئازاد بووە. ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، هێزە لیباس شەخسییەکان هێرشیان کربووە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و ڕایانگەیاندبوو کە حوکمی دەسبەسەرکردنیان پێیە و لە ئەگەری خۆ ڕادەستنەکردن بە دادگا، دەسبەسەری دەکەن.