فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی بەندکراوێکی سیاسی پێشووی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
پێنجشەممە ۰۲-۰۶-۱۴۰۲   |  24-08-2023

ڕۆژی چوارشەممە، ١ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەدتاهیر حوسێنپوور، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە، لە ماڵەکەی خۆی لەو شارە و لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی محەممەدتاهیر حوسێنپوور کە بەندکراوی سیاسیی پێشوو بووە و وێڕای ئەوەیکە بارودۆخێکی نائارم و ترسێنەریان هێناوەتەوە ئاراوە، بەبێ هیچ هۆکارێک ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. ئەو هاووڵاتییە پێشتریش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کرابوو.