فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕوودانی بوومەلەرزە لە شاری سلێمانی
شەممە ۰۴-۰۶-۱۴۰۲   |  26-08-2023

بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند: كاتژمێر ٦ و ٣١ خولەکی سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ٤ی خەرمانان  لە باكووری رۆژئاوای سلێمانی و نزیك زنجیرە چیای پیرەمەگرون بومەلەرزەیەک  بە گوڕی ٣ و یەک پلەی رێختەر روویداوە.
گوتیشی: بومەلەرزەكە بە قوڵای شەش كیلۆمەتر و بە دووری ٢٥ کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانی روویداوە و چەقی بومەلەرزەکە لە نێوان گوندەکانی هەنارانی سەروو و کانی مەنم بووە.