کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خاوەن پێداویستییەکانی تایبەت لە تاران
یەکشەممە ۰۵-۰۶-۱۴۰۲   |  27-08-2023
کۆمەڵێک لە خاوەن پێداویستییەکانی تایبەت لە شاری تاران، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خەرمانان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خاوەن پێداویستییەکانی تایبەت بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ناوەندی سەرۆک کۆماری ڕژیم لە شاری تاران، لە ئاست بەکردەوە دەرنەهاتنی “ماددەی ٢٧ی یاسای کەم ئەندامان”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشەکانیان بوون.