پێنج هاووڵاتیی خەلکی مەهاباد سزای ٥٠ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپا
چوارشەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۲   |  30-08-2023
چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی یاسین مستەفاپوور، سەلاح مووسەویڕاد، ئیرەج ئیبراهیمزادە و بێهنام ڕاسخنیا و هەروەها هاووڵاتییانی دانیشتووی شاری ورمێ بە ناوی ڕەحیم شەمعی، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە سەرجەم سزای ٥٠ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردن و لێدانی ٧٤ قامچی بەسەریاندا سەپاوە. ئەم هاووڵاتییانە لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”دا دەستبەسەر کرابوون. بەپێی یاسای کۆی سزاکان، قورسترین سزا بۆ ڕەحیم شەمعی و یاسین مستەفاپوور هەرکامیان سزای ٥ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە، سەلاح مووسەویڕاد و ئیرەج ئیبراهیمزادە، هەرکامیان سزای ٤٢ مانگ بەندکردنیان بۆ بڕاوەتەوە و هەروەها بێهنام ڕاسخنیا سزای ١٠ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.