ڕۆژی سیشه‌ممه ٧ی خه‌رمانان كانوونی نووسه‌رانی ئیران، له به‌یاننامه‌یكدا ناڕه‌زایه‌تی خۆی له‌ئاست شه‌پولی سه‌ركووتی مامۆستایانی زانكۆ له‌لایه‌ن ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە نیشاندا.
له ماوەی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، چه‌ندین مامۆستای زانكۆ له ئیران به بیانووی پشتیوانی كردنیان له شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.له نوێ ترین كرده‌وه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم مامۆستایكی زانكۆی شیراز به ناوی “عه‌زیز شه‌فیعی زه‌رقانی” له‌سه‌ر كار ده‌ركرا. له به‌شیكی ئه‌و به‌یاننامه‌دا ویڕای ئاماژه‌كردن به سه‌ركووتی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له سه‌رده‌می به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كوماری ئیسلامی، دریژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به ئیدامه‌ی “ئینقلابی فه‌رهه‌نگی” له سیستمی په‌روه‌رده و سه‌ركوتی ده‌نگی ناڕازیان ناولێبرد.