فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەرکرانی ٣٨ کرێکاری پڕۆژەی نەوت و گازی شیرکەتی بانکۆڵ لە ئەیوان
هەینی ۱۰-۰۶-۱۴۰۲   |  01-09-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٣٨ کرێکاری خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام کە لە پرۆژەی نەوت و گازی “بانکوڵ”ی ئەو شارە کاریان دەکرد، بەهۆی داخوازی و داواکارییەکانیان لەسەر پێدانی حەقدەستی مانگانە و مافەکانی دیکەیان، لە کارەکانیان لەو کۆمپانیایە دەرکران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خاوەنکار و کارگێڕی کۆمپانیای نەوت و گازی بانکوڵ لە شاری ئەیوان، سەرەڕای بڕیاری دەرکردنی ئەو ٣٨ کرێکارە، سکاڵای یاساییشی لەسەریان تۆمار کردووە. شایانی باسە کە ئەو کەسانە پێشتر بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بەرانبەر بە گوێنەدانی بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایە بە داواکارییە هەڵپەسێردراوەکانیان لە مانگی خەرمانان، مانیان گرتبوو. بەپێی زانیارییەکان، ئەم پرۆژەیە ڕادەستی سپای پاسداران کراوە و ئەم ڕێکخراوە سەربازییە حکوومەتییەش کەسانی مۆرەی خۆی لەو کۆمپانیایە بە جێی کرێکارە دەرکراوەکان دامەزراندووە.