کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی فوولاد لە تاران و ئیسفەهان
یەکشەممە ۱۲-۰۶-۱۴۰۲   |  03-09-2023
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خەرمانان، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە تاران و ئیسفەهان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە “بەکردەوە دەرنەهاتنی درووستی ئائیننامەی پێرسۆنێلی و ئیستخدامی ساڵی ٨٩” و “چارەسەر نەکرانی کێشەی دەفتەرچە بیمەکانیان”، لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لەم شارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان بوون.