دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی ڵە شارەکانی بۆکان و سەقز
دوشەممە ۱۳-۰۶-۱۴۰۲   |  04-09-2023
لاوێکی خەڵکی شار بۆکان بە ناوی “عەبدوڵڵا گوڵستانی”و سالار شەریفزادە، خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانان، عەبدوڵڵا گوڵستانی، خەڵکی شاری بۆکان دوای بانگکران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە، دەستبەسەر کرا. هەروەها، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سالار شەریفزادە، خەڵکی شاری سەقز لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ عەبدوڵڵا گوڵستانی و سالار شەریفزادە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنیان، لەبەر دەستدا نییە.