فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ترسی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە دەستپێکرنەوەی ئاخێزە جەماوەریەکان
سێشەممە ۱۴-۰۶-۱۴۰۲   |  05-09-2023

ڕژیمی ئیسلامیی لە سەرووبەندی ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” و لە ترسی دەستپێکردنەوەی ڕاپەڕینێکی سەرتاسەری، لە شاری سەقز، کامێرای ئەمنیەتی لەو شارەدا داناوە، هەروەها هێزی سەرکوتگەری ڕەوانەی ئەم شارە کردووە و هەڕەشەی لە دووکانداران و بازاڕییانیش کردووە. ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی بەمەبەستی کۆنترۆڵکردن و ناسینەوەی هەڵسووڕاوان و شۆڕشگێڕان، کامێرای ئەمنییەتیی لە شوێنەکانی: “گۆڕەپانی کەریم‌ئاوا، گۆڕەپانی ١١ی گوڵان، گۆڕەپانی زیندان، گۆڕەپانی دایک، گۆڕەپانی خۆرشیدی، گۆڕەپانی مامۆستا هێمن، گۆڕەپانی قودس، گۆڕەپانی موکریان، چراسووری قەوەخ، جووت سایدی کوردستان و ڕێگاکانی دەرەوەی شار بەرەو سنە، بانە، مەریوان و بۆکان” داناوە و کەش و هەوایەکی ئەمنییەتی لەم شارەدا خوڵقاندووە. هەروەها سێ کامێرای ئەمنیەتی بەرز لە گۆڕستانی “ئایچی” و لە تەنیشت گڵکۆی “ژینا ئەمینی” و ڕێگاکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە گۆڕستان بۆ ناسینەوەی خۆپیشاندەران و خەلکی ئازادیخوازی کوردستان دانراون.  لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی ئیدارەی ئەماکن و ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سەقز، هەڕەشەیان لە بازاڕییان و دووکاندارانی ئەم شارە کردووە کە ئەگەر لە مانگرتن و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا بەشدار بن مۆڵەتی کارکردنیان هەڵدەوەشێننەوە و ناسنامەکانیان دەسووتێنن. هه‌روه‌ها له چه‌ند حه‌فته پێشەوە، ناردنی هێزه سه‌رکوتگەرەکان بۆ سەقز و جموجۆڵ لەناو ئەم شارەدا دەستی پێکردووه. شایانی باسە ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم بە ناردنی کورتەنامەی هەڕەشەئامێز بۆ پێشگرتن لە دەستپێکردنەوەی ڕاپەرینی شۆرشگێرانەی خەلک، هەوڵیان داوە ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکدا دروست بکەن.