فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی باوک و خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە بۆکان
چوارشەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۲   |  06-09-2023

کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی خەرمانان، ئەحمەد حەسەنزادە و سۆڵماز حەسەنزادە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە بانگ کران و پاش ئەوەیکە سەردانی ئەو ناوەندەیان کردووە، دەستبەجێ دەستبەر کراون و بۆ شوێنیکی نادیار گواستراونەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو ئەندامی بنەماڵەیە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
محەممەد حەسەنزادە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری پارەکە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری بۆکان و لە کاتێکدا کە لە هەوڵی ڕزگارکردنی کچێکی ڕفێندراو لە چنگ هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بوو، بە لێدانی چەندین چەقۆ لەلایەن ئەندامانی هێزەکانی ڕژیمەوە کە لە سنگ و دڵی درابوون، گیانی بەخت کرد.