فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای ٨ مانگ بەندکردن بەسەر سولەیمان عەبدی، مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان
چوارشەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۲   |  06-09-2023

لەم دواییانەدا سلێمان عەبدی، مامۆستای خەڵکی شاری سەقز بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” لەلایەن دادگای ئەم شارەوە سزای ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە. ناوبراو لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵیش، لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی دووی سەقز بە تۆمەتی “تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی لە ڕێگای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی نایاسایی لە گۆڕستانی ئایچی” سزای ٨ مانگ بەندکردن و ٧٠ جار لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا. شیاوی ئاماژەپێدانە کە، سزای ٨ مانگ بەندکرانی ئەم مامۆستایە گۆڕاوە بۆ ٧٢٠ کاتژمێر وانەوتنەوە بەو کەسانەی کە لە ژێر چاودێری “کۆمیتەی ئیمداد”دان و سزای ٧٠ جار لێدانی قامچیشی بۆ ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگ هەڵسەپێندراوە. ئەم هەڵسووڕاوە پیشەئیەی مامۆستایان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەممەی پارەکە، لە شوێنی کارەکەی خۆی بە شێوەیەکی نایاسایی و بەبێ هیچ هۆکاریک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سەقز دەستبەسەرکرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ئیدارەیە لە سنە گواسترایەوە.