فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزەکانی ئەلقاعێدە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە مالی
هەینی ۱۷-۰۶-۱۴۰۲   |  08-09-2023

کاربەدەستانی دەوڵەتی مالی لە بەیانییەکدا، باسیان لە دوو هێرشی گرووپی ئیسلامیی توندڕەوی ئەلقاعێدە بۆ سەر بنکەیەکی نیزامی لە ناوچەی بۆرم و هەروەها هێرش بۆ سەر بەلەمێکی موسافیرهەڵگر لە ڕێگای نێوان شارەکانی “گائۆ و مۆپتی” کردووە.
لەم بەیانییەدا وێڕای ئاماژە بەوەیکە ئەم هێرشانە لە لایەن گرووپی ئەلقاعێدە ئەنجام دراوە، باس لەوە کراوە کە بەهۆی ئەم هێرشانه لانیکەم ٤٩ کەسی مەدەنی کوژراون و ١٥ سەربازیش گیانیان لەدەست داوە. هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ئەنجامی کاردانەوەی هێزەکانی ئەڕتەشی مالی، ٥٠ کەس لە هێزەکانی ئەلقاعێدە کوژراون.