سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خەرمانان، ئومێد قەدیمی، تەمەن ٣١ ساڵ و ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخوازی شاری دیواندەرە لە لایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئومێد قەدیمی سەرەڕای ئەوەی کە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بانگ کراوە، لەکاتێکدا کە دەچوو بۆ شوێنی کارەکەی لە یەکێک لە شەقامەکانی دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە کە سەردانی بنەماڵەی قەدیمی بۆ ئیلاعاتی دیواندەرە هیچ ئاکامیکی نەبووە و هیچ زانیارییەکیان لەسەر کوڕەکەیان دەست نەکەوتووە . جێگای ئاماژەیە، فواد قەدیمی تەمەن ٣٩ ساڵ و برای ئۆمید قەدیمی، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و لە شەقامێکی شاری دیواندەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار ببوو و دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی “کەوسەر”ی شاری سنە و لەژێر چاودێریی پزیشکی، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان، گیانی لەدەست دا.