سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەرمانان، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی “عادڵ ئاباد”ی شیراز و زیندانی ناوەندی قۆم بە شێوەی شاراوە بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “عەلی عەباس نەجاڕی” ٣٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی شیراز کە ساڵی ١٣٩٩ بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، ڕۆژی سێشەممە حوکمەکەی لە زیندانی عادڵ ئاباد بە کردەوە دەرهات. هەروەها بەندکراوێکی ژن کە هەتا ئێستا ناوی بڵاو نەکراوەتەوە، هەمان ڕۆژ لە زیندانی ناوەندی قۆم ئێعدام کراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی ئێعدامی ئەم دوو بەندکراوە لە ڕاگەیەنەرەکانی سەر بەڕژیم بە تایبەت ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەری بڵاونەکراوەتەوە.جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینیی هەتا ئێستا، لانیکەم ١٣ بەندکراوی ژن لە زیندانەکانی ڕژیم ئێعدام کراون.