گیان لەدەستدانی ٣٠٠ کەس بەهۆی ڕوودانی بوومەلەرزە لە مەغرێب
شەممە ۱۸-۰۶-۱۴۰۲   |  09-09-2023
وەزارەتی ناوخۆی مەغریب بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانان، بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوەندی شاری مەراکیشی گەشتیاری و شارەکانی ئەزیلاوە، شیشواوا و تاوردانیتی باکووری رۆژئاوای مەغریبی هەژاندووە و بەهۆیەوە ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦٠ کەسیش برینداربوون.
لەوبارەیەوە، سەنتەری لێکۆڵینەوە و زانستی بوومەلەرزەی مەغریبی بڵاویکردەوە، هێزی بوومەلەرزەکە ٦ و ٨ پلەی ریختەر بووە، لە ئەنجامدا و جگە لە قوربانی بوونی بە سەدان هاووڵاتیی، دەیان باڵەخانەی شاری مەراکیش کە شارێکی مێژووییە وێرانبوون و زیانیان پێگەیشتووە. شایانی باسە، لە ئێستادا تیمەکانی فریاکەوتن چوون بە هانای بوومەلەرزە لێدراوان و ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانیانی ئەم بوومەلەرزەیە ڕوو لە زیاد بوون بکات.