فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانی ناوەندی زاهێدان و تەورێز
شەممە ۱۸-۰۶-۱۴۰۲   |  09-09-2023

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانان، چوار هاووڵاتیی خەڵکی زاهێدان، لەسەر بڕیاری دەزگای قەزایی ڕژیم ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حوکمی ئێعدامی “محەممەد نارۆیی” خەڵکی زاهێدان و دوو بەندکراوی دیکەی خەڵکی بیرجەند کە پێشتر بە تومەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لە زیندانی ناوەندی زاهێدان حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهات. هەروەها حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “سەعید” لە زیندانی ناوەندی تەورێز کە بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، ئەمڕۆ شەممە چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.