کۆبوونەوەی بنەماڵەی وەحید چاوڕان لە بەرامبەر فەرمانداری ئاودانان
شەممە ۱۸-۰۶-۱۴۰۲   |  09-09-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانان، بنەماڵەی وەحید چاوڕان، لاوی دەستبەسەرکراو لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری ئاودانان، لە پێش بینای فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ڕێک خستووە.
وەحید چاوڕان ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خەرمانان بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر ئەوەی کە لە مانگی پووشپەڕ، لە لایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکان ڕاگیراوە، مانی لە خواردن گرتووە.